ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر چێڵسی

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر چێڵسی بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مەدریش توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.

گۆڵەكان لەلایەن هەریەك لە كەریم بێنزێما و ماركۆ ئەسینسیۆ تۆمار كران.

لە لیستەكەی یانە شاهانەكەدا تەنیا فێرلاند مێندی نابیندرێت و تەواوی یاریزانەكانی دیكە ئامادەن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، لۆپێز ، كارڤاخال، میلیتاو ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،ڤاسكێز، رۆدیگەر،كرووس،  مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، چوامینی، سیبایۆس،  هازارد ، بێنزێما، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ، ماریانۆ.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button