ئیسپانیا

بارسێلۆنا لەم وەرزە خاوەن خراپترین هێڵی هێرشبەرە لە پازدە ساڵی رابردوودا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا لەم وەرزە خاوەن خراپترین هێڵی هێرشبەرە بەراورد بە پازدە ساڵی رابردوو.

بارسا لەم وەرزە تووشی قەیرانی کەمی رێژەی گۆڵەکانی بووە، تیپەکەی چاڤی تا ئێستا چارەسەری بنبڕی بۆ ئەم قەیرانە پێنەبووە.

سێ یارییە بەدوای یەک یانە کەتەلۆنییەکە هیچ گۆڵیک ناکات، کە لە یاری قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا 4-0 بە ریال مەدرید دۆڕان، لە دوایین دوو یاری لە لالیگاش بەرامبەر بە جیرۆنا و خیتافی بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

ئەمەش یەکەمجارە لەدوای ساڵی 2008 یانەکە ناتوانێت 3 یاری بەدەوای یەک هیچ گۆڵیک بکات، کە ئەوکات فڕانک رێکاردی هۆڵەندی راهێنەری یانەکە بوو.

هەروەها یانەکە لەم وەرزەی لالیگا لە 29 یاری تەنیا 53 گۆڵی کردووە، کە ئەمەش خراپترین ئاماریانە لەدوای وەرزی 2003-04 کە ئەوکات تەنیا 48 گۆڵیان کردبوو.

چاڤی هێرناندێز لە بارەی ڕێژەی کەمی گۆڵەکانیان دەڵێت:

پێکانمان زۆرە و لەگەڵ گەڕانەوەی یاریزانە پێکراوەکان دۆخەکە باشتر دەبێت، هیوادارین پێش یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید عوسمان، پێدری و دی یۆنگ بۆ یاریکردن ئامادەبن.

بارسا بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ لە 29 یاری بە جیاوازی 11 خاڵ لە پێش ریال مەدریدی رکابەری دێت، بەڵام دابەزینی ئاستی تیپەکە ترسی لە دەستدانی نازناوەکەی خستووەتە دڵی هاندەرانی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button