ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی: لە ئاستی تیپەکەم رازی نیم

Yariga App

یاریگا

چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر خیتافی لە گەڕی 29 لالیگا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گووتی

دوێنێ هەوڵمان دا لەسەر چیمەنی وشک ڕاهێنان بکەین. بەڕاستی چیمەنی ئەم یاریگایە بێزاری کردین، چیمەنەکە زۆر خراپە، نەک تەنها بۆ ئێمە بەڵکو بۆ خودی یانەی خاوەن یاریگاش. سەیری مونیر بکەن، تەنانەت نەیتوانی تۆپەکەش شووت بکات. هەمیشە لەسەر ئەمە ڕەخنەم لێدەگیرێت، بەڵام یاریگاکە بە هیچ شێوەیەک لە دۆخێکی باشدا نەبوو. چیمەنەکە زۆر وشک بوو. ئەمە بیانوو نییە و خۆمان باش نەبووین.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا باس لەوە دەکات ئەوان لە ئاستی خۆیان نین و پێویستە لە یارییەکانی داهاتوو باشتر

ئێمە لە ئاستی راستەقینەی وەرزەکەماندا نین، چ لە ڕووی یارییەکانەوە و چ لە ڕووی ئەنجامەکانەوە، ئەمەش ڕوونە. ئەمڕۆ ئاستێکی زۆر خراپمان هەبوو. کێشەکە ئەوە بوو کە دەبوو لە یاریگادا ئاستێکی باشترمان پێشکەش بکردایە و ئەوە ڕووی نەدا. ڕێگەیان پێداین هەلی زۆر کەم دروست بکەین بەڵام ئێمەش لە باشترین فۆرمدا نین

چاڤی بەشێکی دیکەی قسەکانی لەبارەی ئاستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆڵەندی یانەکەی بوو و پاڵپشتی ئاستی هێرشبەرەکەی دەکات

لیڤاندۆڤسکی هێشتا گۆڵکاری لالیگایە، کێشەکە پرۆسەی یاریزانەکانە. من ئەرێنیم و دەیبینم بەردەوامە لە دروستکردنی دەرفەت و هەوڵەکانی. لە کۆتاییدا گۆڵ تۆمار دەکات

بارسێلۆنا بە یەکسانبونەکەی بەرامبەر خیتافی لە گەڕی 29 لالیگا کۆی خاڵەکانی لە پێشەنگی لالیگا گەیاندە 72 خاڵ و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم بۆ 11 خاڵ کەمکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button