ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا بۆ هالاند: هەرچی ریکۆردە بیشکێنە !

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی ستایشێکی زۆری ئێرلینگ هالاند دەکات و داوای شکاندنی ریکۆردی زیاتری لێدەکات.

هالاند دوو گۆڵی لە یاری رابردووی مانچێستەر سیتی لە بەرامبەر لێستەر سیتی (3-1) کرد، بەمەش ریکۆردەکەی لەگەڵ محەمەد سەڵاح یەکسانکردەوە، هەرچەندە هێشتا چەندین یاری تاوەکو کۆتایی وەرزەکە ماون.

گواردیۆلا لە دوای یارییەکە لەبارەی هالاند گوتی

دەمەوێت هالاند لە شکاندنی ریکۆردەکان بەردەوام بێت، ئەمەش بە واتای تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر دێت، چونکە یارمەتیمان دەدات. بەڵام پێم وایە ئەو تەنیا گۆڵی ناوێت، بەڵکو چاوی لە بردنەوەی نازناوەکانیشە. هێشتا هەشت یاری ماوە و هالاند خەریکە هەموو ریکۆردەکان دەشکێنێت.

هالاند لە یەکەم وەرزیدا لە پرێمەرلیگ، 32 گۆڵی کردووە و ئەمە هەمان ژمارەی سەڵاح بوو کە لە وەرزی 2017-2018 تۆماریکرد.

هالاندی تەمەن 22 ساڵان بووە یەکەم یاریزان لە پرێمەرلیگ کە 45 گۆڵ لە وەرزێکدا لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button