ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی دەستبەرداری ماونت دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەستبەرداری ئەستێرەی تیپەکەی مەیسن ماونت دەبێت.

رۆژنامەی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی چێڵسی ئامادەیە لە بەرامبەر 70 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری هێرشبەری تیپەکەی، مەیسن ماونت ببێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە کڕیاری سەرەکی ئەو یاریزانە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییە و یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەکەیش خواستێکی زۆر لەسەر بەدەستهێنانی ناوبراو هەیە.

لیڤەرپوول لە هەوڵێکی زۆردابوو بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەی یانەی برووسیا دۆرتمۆند جود بێلینگهام، بەڵام بەهۆی زۆری نرخەکەی لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە کشایەوە.

بۆیە رێدز دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای شوێنگرەوەیەکی گونجاو، ناوی مەیسنیش لە ئێستادا لە سەرەوەی لیستەکەدایە.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکەی بلوز لەم وەرزە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت لەگەڵ یانەکەی، کە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 33 یاری کردووە و تەنیا 3 گۆڵ و 6 ئەسیستی بۆ تیپەکەی کردووە.

یانە لەندەنییەکەش لەپێناو کۆکردنەوەی بڕێک پارە و پاراستنی یاسای یاری خاوێن ئامادەیە لەم هاوینە دەستبەرداری هێرشبەرە ئینگلیزەکەی ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button