چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ: ئامانجی داهاتووم بردنەوەی چامپیۆنزلیگە لەگەڵ پاریس سان جێرمان

Yariga App

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سان جێرمان پلانی داهاتووی خۆی ئاشكراكرد كە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە لەگەڵ یانەكەی.

تا ئێستا ئەستێرە فەڕەنسیەكە نەیتوانیوە نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ هیچ یانەیەك بباتەوە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ كەناڵی “France 3” باشترین گۆڵكاری یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ گووتی:

قۆناخی داهاتوو؟ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، پێشتر لە کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە یاریم کردووە هەروەها لە قۆنای پێش کۆتایی و چارەکی کۆتاییش. من یاریزانی پاریس سانجێرمانم و گرێبەستم هەیە، بۆیە لە پاریس دەمێنمەوە ، دەمەوێت لەگەڵ پاریس نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەمەوە.

پێشتر چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوە كرد كە كیلیان دڵخۆش نیە لە پاریس و دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت ، بەڵام یاریزانە فەڕەنسیەكە بەو لێدوانانەی سەرجەم دەنگۆكانی بە درۆ خستەوە.

لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا ئێمباپێ بەشداری لە 26 یاری كردووە 19 گۆڵی كردووە و 3 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button