بێنفیکا – ئینتەر میلان| ئینزاگی هیواکانی بە چامپیۆنزلیگە
یاریگا
ئەمشەو یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دوای زنجیرەیەک ئەنجامی لاواز لە سێریائەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی دەبێتە میوانی یانەی بێنفیکایپۆرتوگالی.
سیمۆنێ ئینزاگی راهێنەری نێرازۆری بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییە لە خولی نێوخۆیی، باش دەزانێت چارەنوسی لە مەترسیدایە،چونکە یانەکەی چوار یاریی رابردوو لەسەر یەک تامی بردنەوەی لە خولی ئیتاڵیا نەکردووە.
راهێنەرەکەی ئینتەر هەموو هیواکانی بە چامپیۆنزلیگە، دەیەوێت لێرەوە مانەوەی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو وەکو راهێنەری یانەکەی گەرەنتیبکات، بە پێچەوانەوە هیچ چانسێکی بۆ مانەوە نامێنێت.
لەلایەکی دیکەوە یانەی بێنفیکا ئەم وەرزە توانیویانە ئەنجامی باش بەدەست بێنن، هەر چەندە ئەو یانەیە کۆتا یاریی بەرامبەر پۆرتۆدۆڕاندووە.
- بێنفیکا لەوەتەی وەرزی 1992 بۆ 1993 بێجگە لە وەرزی 2020 بۆ 2021 هەموو ساڵێک بەشداری چامپیۆنزلیگیان کردووە.
- ئینتەر میلانیش لەوە کاتەوە 16 جار بەشداری چامپیۆنزلیگی کردووە.
- بێنفیکا دووەم وەرزە لەسەر یەک و هەروەها پێنجەمجارە لە مێژوودا دەگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، بەڵام هەرگیز ئەم قۆناغەیتێنەپەڕاندووە.
- ئینتەر میلان 6 جار لە مێژوودا گەیشتووەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، 4 جار لە قۆناغە ماڵئاوایی کردووە و 2 جار سەرکەوتووە.
- یانە پۆرتوگالیەکە لە دوایین 25 یاریی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆی تەنها 3 یاریی دۆڕاندووە.
- نێرازۆری لە دوایین 16 یاریی چامپیۆنزلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی 5 بردنەوە و 7 شکست و 4 بەرامبەربونیان هەیە.
- بێنفیکا لە مێژووی پاڵەوانتیەکە 33 یارییان بەرامبەر یانە ئیتاڵیەکان کردووە، خاوەنی 11 بردنەوە و 17 دۆڕان و 5 یەکسانبوونن.
- ئینتەر میلانیش 21 یاریی بەرامبەر یانەکانی پۆرتوگال کردووە و خاوەنی 11 بردنەوە و 4 دۆڕان و 6 یەکسانبوونن.
بۆ ئەم یارییە لە ریزەکانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی ئالێکساندەر با بەهۆی پێکان یاریی ناکات و ئۆتامێندیش بەهۆی سزادان بەشداریناکات.
لە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانیش هەر یەکە لە میلان سکرینیار و هاکان بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.
براوەی یاریی نێوان هەردوو یانەی بێنفیکا و ئینتەر میلان، لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی براوەی نێوان ئەیسی میلان وناپۆلی دەبێتەوە.