ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

توخێل: گواردیۆلا هەمیشە شێوازێکی نوێ پەیڕەو دەکات

Yariga App

یاریگا

توماس توخێل، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی ستایشی پێپ گواردیۆلا راهێنەریئیسپانی ئەو یانەیە دەکات.

راهێنەرە ئەڵمانیەکە باڤارییەکان لەبارەی راهێنەری ئیسپانی بەرامبەر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە گووتی

پیپ گواردیۆلا هەمیشە شێوازی تایبەتی خۆی دەدات بە تیپەکانی، ئەوەی ئەو دەیکات ناوازەیە، هەوڵدەدەین چارەسەر بدۆزینەوە بە تۆپ وبەبێ تۆپ، پێویستمان بە باشترین ئاست بۆ رووبەڕووبونەوەی تیپەکەی هەیە

راهێنەرەکەی بایرن میونشن لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژە بە ئاستی تیپی بەرامبەر و تیپەکەی دەکات و دەڵێت

زۆر ئاشکرایە شێوازی یاریکردنی سیتی، دەتوانن ئەو کاریگەرییە ببینن کە پێپ دوای شەش بۆ حەوت ساڵ لەسەر تیپەکە دروستی کردووە،ئەوان تیپێکی زۆر هێرشبەرین و لە فۆرمێکی باشدان، پێموایە ئێمەش واین و زۆر بەباشی خۆمان ئامادە کردووە

توخێل لەبارەی یاریی نەکردنی چۆپۆ مۆتینگ هێرشبەری یانەکەیان و شوێنگرەوەشی گووتی

هیچ هۆکارێک نییە گنابری نەتوانێت وەک ژمارە نۆ یاری بکات. لەوانەیە هەمان شێوازی یاریکردنی چۆپۆ نەبێت، بەڵام مۆلەر و سادیۆشهەن.  هێزی مۆلەر لە ناوچەی سزادایە

هەردوو یانەی بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی ئەمشەو لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بەیانە ئینگلیزیەکە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button