رۆدیگەر باس لە رۆژووگرتنی مانگی رەمەزان دەكات
یاریگا –
ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر، بەرگریكاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە رۆژووگرتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەكات.
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەی ماركا رۆدیگەر باسی لە رۆژووگرتن و كاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان كرد و گووتی: هیچ كاریگەری لەسەر من نیە، چونكە من راهاتووم لە كردنی ئەوە، هیچ شتێك ناخۆم و ناخۆمەوە و تەواو پابەندم پێیەوە.
هەروەها گووتیشی: ئەوە ئاسان نیە، بەڵام تۆ مەشق و راهێنان دەكەیت، كارەكە لە مێشكتدا هەڵدەسەنگێنیت و دواتر بڕیار دەدەیت كە بیكەیت، لە كۆتاییدا پابەندبوون بە رۆژووگرتن لە ماوەی مانگی رەمەزاندا بۆ من هیچ كێشەی نیە.
سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی چێڵسی گووتی: تیمێكی بەهێزیان هەیە و یاریزانی لێهاتووی زۆریان هەیە.
وەرزی رابردوو لە هەمان قۆناخدا چێڵسی و ریال مەدرید رووبەڕووی یەك بوونەوە و لەو كاتەدا رۆدیگەر یاریزانی چێڵسی بوو كە ریال مەدرید توانی ئەو قۆناخە ببڕێت و لە كۆتایشدا نازناوەكە بباتەوە.