ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

یانەی ڤیاریال هیچ سکاڵایەک لە ڤالڤێردی ناکات

Yariga App

یاریگا
یانەی ڤیاریالی ئیسپانی بڕیاریداوە هیچ سکاڵایەک لە دژی فێدریکۆ ڤالڤێردی، یاریزانی ئۆرگوایی یانەی ریال مەدرید تۆمار بکات.

پاش ئەوە یاریزانە ئۆرگوایەکەی مێرنگی دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر ڤیاریال لە کاتی گەڕانەوەی یاریزانەکانی بەرامبەر، رووبەڕووی باینا یاریزانی ئەو یانەیە بووەوە و بۆکسێکی لە نێوچاوانیداوە، دوای ئەو روداوە چاوەڕێ دەکرا یانەکە سکاڵا لە دژی ئەو یاریزانە تۆمار بکات.

رادیۆ کۆپی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە ژێر دەریاییەکان هیچ سکاڵایەک لە دژی یاریزانەکەی مێرنگی تۆمار ناکەن، بەڵام رێگری لە خودی یاریزانەکەش ناکەن ئەگەر سکاڵای خۆی تۆمار بکات.

بە گوێرەی زانیارییەکان هۆکاری هەڵس و کەوتەکەی ڤالڤێردی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، یاریزانەکەی ڤیاریال لەناو یاریگا سوکایەتی بە منداڵەکەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button