
یاریگا –
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ریكۆردێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسڕی سعودی شكاند.
شەوی رابردوو نیس لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 خولی فەڕەنسیدا.
گۆڵەكانی پاریس لەلسیەن لیۆنێل مێسی لە خولەكی 26 و سێرجیۆ رامۆس لە خولەكی 76 تۆمار كران.
بەو گۆڵەش لیۆ ژمارەی گۆڵەكانی لە پاڵەوانیەتییەكانی یانەكانی ئەوروپا بۆ 702 گۆڵ بەرزكردەوە و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كەوت كە 701 گۆڵی هەیە.
Lionel Messi passes Cristiano Ronaldo for most club goals scored in Europe 🐐🐐 pic.twitter.com/zKhaPAojxo
— ESPN FC (@ESPNFC) April 8, 2023
لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا مێسی لە كۆی بەشداریكردنی لە 25 یاری 14 گۆڵی كردووە و 14 گۆڵیشی درووست كردووە.