ئه‌وروپائینگلتەرا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان لیڤەرپوول و ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول و میكێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 پرێمەرلیگ.

بۆ ئەو یارییە رێدز لە تواناكانی هەریەك لە لویس دیاز ، ستیڤان بایجێتیچ، كالڤین رامزی و نابی كەیتا بێ بەش دەبێت و گەنەرزیش بە بێ تۆمیاسۆ ، محەمەد نینی ، ویلیام سالیبا و نیكیتا رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 72 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و لیڤەرپوولیش بە 43 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: ئەلیسۆن

هێڵی بەرگری: ئاڕنۆڵد ، كۆناتێ ، ڤان دایك ، رۆبێرتسۆن

هێڵی ناوەند: هەندرسۆن ، فابینیۆ ، ئیلیۆت

هێڵی هێرشبردن: سەڵاح ، گاكپۆ ، نونێز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ:

گۆڵپارێز: رامسدەیل

هێڵی بەرگری: وایت ، هۆڵدینگ ، گابریێل ، زینچینكۆ

هێڵی ناوەند: ئۆدیگارد ، پارتی ، چاكا

هێڵی هێرشبردن: ساكا ، خیسۆس ، مارتینێلی

بابەتی زیاتر

Back to top button