خولهکانی دیکە
تێن هاخ: پێکانەکەی راشفۆرد قورسە
یاریگا
ئێریک تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە نیگەرانیەوە باس لە پێکانەکەی مارکۆس راشفۆرد هێرشبەرییانەکەی دەکات.
راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان دوای بردنەوەی تیپەکەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە گەڕی 30 پرێمەرلیگ لە بارەی پێکانەکەی گۆڵکاری یانەکەیگووتی
پێویستە چاوەڕێ پشکنینە پزیشکیەکان بکەین، بەڵام پێکانەکەی ئەو یاریزانە قورسە، جارێکی دەڵێمەوە هۆکاری پێکانی یاریزانەکان فشارییارییەکانە، چونکە ناکرێت لە ماوەی شەش رۆژ سێ یاریی ئەنجام بدەیت
تێن هاخ لەبارەی ئاستی هاری مەگوایەر بەرگریکاری یانەکەشی دوای ماوەیەک دابڕان گووتی
ئەو ئاستەی لەو یاریزانەم بینی زۆر جیاواز بوو لە رابردوو، لەم یارییە زۆر جیاواز بوو لە رۆژ و مانگەکانی سەرەتای کە بینیم، ئەو ئاستیباشترە و بەرامبەر رکابەرەکانی بەهێزە