ئاسیافه‌ره‌نساگرنگترین

وردەکاری ئۆفەرەکەی هیلال بۆ مێسی

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلال ئۆفەرێکی مێژوویی خستووەتە بەردەم لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووس لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پاریس ئۆفەرێکی فەرمی خستووەتە بەردەم لیۆنێل مێسی، گەر ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە رەزامەندی بدات، مووچەی ساڵانەی لیۆ دەبێتە 400 ملیۆن یۆرۆ.

گرێبەستی مێسی لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ پاریس بەسەردەچێت، چەندین رۆژنامەی فەرەنسی دووپاتیدەکەنەوە، کاروانی لیۆ لەگەڵ پاریس کۆتایی هاتووە، تایبەت دوای فیکەی هاندەرانی پاریس لە دژی مێسی، لە یاری رابردوو بەرامبەر ئۆڵێمپیک لیۆن.

رۆژنامەی عوکازی سعودی پێشتر بڵاویکردبووەوە، دەستەی کارگێڕی هیلال ئۆفەرێکی پێشکەش بە مێسی کردووە و تەواوی وردەکاری ژیانێکی شاهانەی تێدا نووسراوەتەوە.

رۆمانۆ دەڵێت

تاوەکو ئێستا ویستی مێسی مانەوەیە لە ئەوروپا، بۆ ئەوەی بە ئاستی خۆی بەشداری لە یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بکات، ئۆفەری ئێستای پاریس بۆ مێسی گونجاو نییە، چونکە لیۆ داوای گەرەنتی وەرزشی لە یانە فەرەنسییەکە کردووە.

رۆژنامەی لیکیپ پێشتر بڵاویکردبووەوە، کاروانی لیۆنێل مێسی بۆ وەرزی داهاتوو بەردەوام نابێت، هەرچەندە بژاردەی کەمکردنەوەی مووچەکەی لەگەڵ پاریس لە ئارادایە و ئەگەر پێی رازی بێت، گرێبستی لیۆ نوێ دەکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، مێسی چاوەڕێی گەرەنتی وەرزشییە لە یانە پاریسییەکە و راوێژپێکردنیەتی بۆ پرۆژەی داهاتووی وەرزشی.

لیۆنێل مێسی بەر لە مۆندیال، لە هەر 138 خولەکدا گۆڵێکی دەکرد، بەڵام لە دوای مۆندیال ژمارەکە بەرزبووەتەوە و ئێستا لە هەر 210 خولەکێکدا گۆڵێک دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button