ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یانەی ئێلچێ بەفەرمی سکاڵای لە دژی بارسێلۆنا تۆمار کرد

Yariga App

یاریگا
یانەی ئێلچێ ئیسپانی بە بیانۆی ئەوەی لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە گەڕی 28 لالیگا کە بە ئەنجامی 0-4 دۆڕان، گاڤی ناوەڕاستکاری ئەو یانەیە بە شێوەیەکی نایاسایی بەشداری کردووە، سکاڵایەکیان لە دژی ئەو یانەیە تۆمار کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، رۆژی یەک شەممەی رابردوو دوای شکستەکەی یانەی ئێلچێ بەرامبەر بارسێلۆنا، ئەو یانەیە بە گومانی بەشداری کردنی ناوەڕاستکارە لاوەکەی تیپی بەرامبەر بەشێوەیەکی نایاسایی، هەوڵی تۆمار کردنی سکاڵایانداوە، دواجار ئەو یانەیە سکاڵاکەی تۆمار کرد و پێشکەش بە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا کردووە.

ئەو یانەیە لە سکاڵاکەیان ئاماژەیان بەوە کردووە، بەپێی ماددەی 141 پەیڕەوی گشتی هەر یاریزانێک ناوی لە لیستی تیپەکەی دوور بخرێتەوە، بۆی نیە جارێکی دیکە بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکاتەوە، بۆیە بەشداری کردنی گاڤی لە یاریی بەرامبەر یانەکەیان نایاسایی بووە و داوای سێ خاڵی یارییەکە دەکەین.

گاڤی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکەی نایاسایی بووە، لەلایەن ئەنجومەنی لالیگا ناوی لە لیستی یەکەمی یانەکە رەشکرایەوە و بڕیاردرا ئەو یاریزانە بگەڕێتەوە سەر لیستی تیپی دووەمی یانەکە، بۆیە کارگێری یانەی ئێلچێ لەو بڕوایەدایە ئەو یاریزانە بەشێوەیەکی نایاسایی بەرامبەر ئەوان یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button