ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی چاوی لە ئێنریکێ و راهێنەرێکی دیکەیە

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکێ، دیارترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، چەند ئەندامێکی چێڵسی، بە روونی کار لەسەر رازیکردنی تێد بۆیڵی، سەرۆکی یانەکە دەکەن، بۆ ئەوەی گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ ئێنریکێ واژۆ بکات.

ئێنریکێ تۆمارێکی گەورەی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، کاتێک لە وەرزی 2014-15 سێ نازناوی لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە بەدەستهێنا.

لە دوای شکستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر مەغریب لە قۆناخی 16ی مۆندیالی قەتەر، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بەڵام پێش ئەوە، ئێنریکێ رۆڵی باڵای لە گەیشتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆی 2020 گێڕا، بەڵام لەو قۆناخەدا، بە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دۆڕا. هەروەها ئێنریکێ سەرکردایەتی ئیسپانیای کرد بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی نەیشنسلیگ، بەڵام لە یاری کۆتاییدا بە هەڵبژاردەی فەرەنسا دۆڕا.

چێڵسی لە دوای ئەنجامە خراپەکان، بڕیاری دوورخستنەوەی گراهام پۆتەریدا، سەرەڕای خەرجکردنی 326 ملیۆن پاوەند لە بازاڕی گواستنەوەکانی زستانەی رابردوو.

تاوەکو ئێستا میخایێلۆ مودریک، هیچ گۆڵێکی بۆ بلووز نەکردووە، سەرەڕای خەرجکردنی 97 ملیۆن پاوەند، بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا.

ناوی چێڵسی بە چەندین راهێنەر بەستراوەتەوە، لەوانە؛ جولیان ناگلیسمان، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، ئۆلیڤەر گلاستەر، راهێنەری ئێنتراخت فرانکفورت و لوسیانۆ سپالێتی، راهێنەری ناپۆلی.

ئێستا برونۆ سالتۆر، بە شێوەیەکی کاتی پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی گرتووەتە ئەستۆ و هەفتەی داهاتووش، یارییەکی یەکلاکەرەوەی بەرامبەر ریال مەدرید لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button