ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

نوێترین لێدوانی بارسێلۆنا لەبارەی مێسی

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەموو هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی دەستپێکردووە، بەڵام دڵنیایی لە سەرگرتنی گواستنەوەکە نەدراوە.

ماتیۆ ئالیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، باسی لە ئەگەرەکانی گەڕاندنەوەی لیۆ مێسی کرد و بەم شێوەیە قسەی بۆ رۆژنامەی سپۆرت کرد

لیۆ مانایەکی زۆر لە یانە و مێژووی تۆپی پێ دەگەیەنێت، ئێستا سەرنجمان لەسەر تیمەکەی خۆمان داناوە، چونکە مێسی لە یانەیەکی دیکەیە، داهاتوو هەموو شتێکمان بۆ روون دەکاتەوە.

لەبارەی ئانسو فاتییەوە، ئالیمانی دەڵێت

ئانسو فاتی یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێستا و داهاتووی بارسێلۆنا. یاریزانێکی باشە و پێویستی بە یاریکردنی زیاترە. ئێستا بە دۆخێکی زۆر باش تێدەپەڕێت.

شەوی رابردوو باسێلۆنا بە ئەنجامی 4-0 لە ئێڵچی بردەوە و بە شێوەیەکی کاتی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ 15 خاڵ بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button