ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی چەند ئەستێرەیەک دەفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

هاوینێکی گەرم چاوەڕێی چێڵسی دەکات، چونکە ناچار دەبێت بەشێک لە یاریزانەکانی بفرۆشێت، بۆ ئەوەی قەرەبووی زیانی 121 ملیۆن پاوەندی وەرزی رابردوو بکات.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، فشارەکان بۆ سەر تۆد بۆیڵی، سەرۆکی نوێی چێڵسی زیادیان کردووە، چونکە پێویستە باڵانسی خەرجی و داهات رێکبخاتەوە و خۆی لە سزاکانی یاسای یاری خاوێن بپارێزێت.

زیانەکانی دوو وەرزی رابردووی بلووز نزیکەی 274 ملیۆن پاوەند و لەوەتەی تۆد بۆیڵی بووەتە خاوەنی یانەکە، بلووز بڕی 545 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی یاریزانان خەرج کردووە.

بۆ ئەوەی خۆی لە یاسای یاری خاوێن بپارێزێت، چێڵسی ناچارە دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەکی ببێت.

چێڵسی لیستی ئەو یاریزانانەی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی قەرەبووی زیانەکانی پێ بکاتەوە، ئەوانیش بریتین لە مەیسن ماونت، تیفۆر شالۆبا، کۆنۆر کالاگێر، کالوم هۆدسن و رۆبن لۆتوس شیک.

چێڵسی هیچ پارەیەکی لەم یاریزانانە خەرج نەکردووە و کوڕی یانەکەن، بۆیە بە فرۆشتنی ئەم یاریزانانە، کێشەکانیان چارەسەر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button