ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

کانتی نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا
نگۆلۆ کانتی، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دوای ماوەیەک دابڕان بەهۆی پێکان دواجار پێکانەکەی تێپەڕاند و گەڕایەوە یاریگاکان، دوای گەڕانەوەشی هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستیان پێکردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی بلوز دوای گەڕانەوەی لە پێکانەکەی، گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەست پێکردووە و هەردوولا قۆناغێکی باشیان تێپەڕاندووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیک هەموو شتێک لەبارەی چارەنوسی ئەو یاریزانە یەکلایی بکرێتەوە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە پێشبینی دەکرێت گرێبەستی نگۆلۆ کانتی ناوەڕاستکارە موسەڵمانەکەی چێڵسی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە، واتە تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 نوێ بکرێتەوە.

کانتی لە ساڵی 2016 ریزەکانی یانەی لێستەر سیتی بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ جێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی چێڵسی کرد، ئەو یاریزانە لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان، بەشداری 262 یاریکردووە و خاوەنی 13 گۆڵ و 15 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button