یانەیەکی ئیتاڵی داوای مێسی دەکات
یاریگا –
ئینتەرمیلان چووەتە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی واژۆی لیۆنێل مێسی و ئێستا ئامادەکاری بۆ ئۆفەرێکی گەورە دەکات.
پێگەی DigiSport بڵاویکردووەتەوە، ئینتەرمیلان بە جدی بیر لە گواستنەوەی لیۆ مێسی دەکاتەوە، سەرەڕای کێبڕکێیەکی توندی نێوان هیلال و ئینتەر میامی. بە نزیکبوونەوەی کۆتایی وەرز، چانسەکانی مانەوەی مێسی لە پاریس سانجێرمان کەمدەبنەوە، چونکە گرێبەستی لیۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت.
Bomba de madrugada en clave Messi. Una fuente confiable me dice que el Inter de Italia pretende fichar a Leo. El factor Zanetti. El punto muerto de su prolongación en París. El Barça condicionado por el FPF y ahogado por Tebas. ¿Se le dará al Pupi? pic.twitter.com/zi8TFwZPan
— Sergio A. González ⭐️⭐️⭐️🎙🇦🇷 (@sagonzalezbueno) March 25, 2023
سێرجیۆ گۆنزالێس، رۆژنامەنووسی دیاری ئەرجەنتینی لە تویتەر، راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی پشتڕاست کردەوە و دەڵێت، ئینتەر میلان دەیەوێت سوود لە پەیوەندییە بەهێزەکەی خاڤیێر زانێتی و لیۆ مێسی وەربگرێت، بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە.
لیۆنێل مێسی تەمەن 35 ساڵ، لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریسەوە کرد و ئێستا نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.
لەم وەرزەدا مێسی 32 یاری لەگەڵ پاریس کردووە، 18 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵی دیکەشی دروستکردووە.