یاریگا –
بارسێلۆنا گرێبەستێکی نهێنی لەگەڵ ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا واژۆ کردبوو.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا رێککەوتنێکی نهێنی و شاراوەی لەگەڵ نێگرێیرا واژۆ کردبوو و تەنانەت، کوڕی نێگرێیرا ئاگاداری رێککەوتنی نێوان باوکی و بارسا نەبوو.
لە رێککەوتنەکەدا، بارسێلۆنا پێنج داواکاری لە نێگرێیرا کردبوو.
- لیژنەی کێبڕکێکانی بەرپرس لە سزا تەمبێکارییەکانی بەرامبەر یاریزانان، نابێ بە تەواوی لە دادوەرانی مەدرید پێکبهێت.
- یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا رای بارسێلۆنا بۆ سپۆنسەری کردنی پەیوەندییە دامەزراوەییەکان وەربگرێت،
- قسەکردن لەسەر کارتە زەرد و سوورەکان لە دوای تەواوبوونی یارییەکان، چونکە هەندێ بڕیاری ناوبژیوانان دەکرێ ببێتە جێگەی مشتومڕ و پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.
- ئاگادارکردن و پێدانی راوێژ لەبارەی هەر سەردانێکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا.
- ئاگادارکردنی بارسێلۆنا لە بوونی ناکۆکی نێوان یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا و کۆمەڵەی لیگا.
تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا بە فەرمی وەڵامی تۆمەتەکانی نەداوەتەوە، جگە لە چەند لێدوانێکی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا.