ئامارێکی کلاسیکۆ، هاندەرانی مەدریدی توڕەکردووە

یاریگا-دۆڕانەکەی شەوی رابردووی ریاڵ مەدرید هاندەرانی یانەکەی نیگەران کردووە لە خراپی ئاستی چەند یاریزانێک و پلانەکانی ئەنچلۆتی.
پاش یارییەکە ئەنچلۆتی وتی ئەوان شایستەی بردنەوە بوون و یارییەکی باشییان کردووە بەڵام ئەمە نەبووە هۆی هێورکردنەوەی هاندەرانیان و پێیان وایە یانەکە بە پلانی هێرشبەری یاری نەکردووە.
رۆژنامەی ئاس ئامارێکی یارییەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ڤینیسیوس جونیۆرز ١٤ تۆپی لەنزیک گۆڵی بارسا وەرگرتووە لە ٨ کاتی جیاوازدا بەڵام تەنها دوو جار هیچ یاریزانێکی مەدرید لە ناوچەی سزای بارسا بوو تاوەکو ڤینیسیوس تۆپیان پێبدات.
هاندەرێکیش لە تویتەر نوسیوییەتی “هەموو پلانی ئەنچلۆتی ئەوەیە تۆپ بدرێت بە ڤینیسیوس و ئەویش بە پەڕجوو(موعجیزە) چەند یاریزانێک تێپەڕێنێت و پاشان مەترسی دروست بێت”.
بەو دۆڕانە، مەدرید ١٢ خاڵ لەدوای بارسا دێت و ئەوە یەکلابووەتەوە کە ناسناوی ئەم وەرزەی خولەکەیان لەدەستداوە.