ناپۆلی – ئێنتراخت| دیێگۆ مارادۆنا مێژوو تۆمار دەکات
یاریگا
یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا چانسی ئەوەی هەیە ئەمشەو بۆ جاری یەکەم لە مێژووی یانەکەی کارێکی گەورە تۆمار بکات و سەرکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
یانە ئیتاڵیەکە ئەمشەو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە کاتێکدا لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا پێشوازی لە یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی دەکات، یاریی چوون بە ئەنجامی 2-0 براوە بووە.
ناپۆلیەکان 10 جارە بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکەن و 9 جاری رابردوویان هەرگیز قۆناغی شازدەیان تێنەپەڕاندووە. بۆیە هاندەرانی ئەو یانەیە چانسێکی باشیان هەیە ئەمشەو یانەکەیان لە یاریگای مارادۆنا مێژوویەکی نوێ تۆمار بکات.
– ناپۆلی 2 یاریی رابردوو بەرامبەر یانەی ئەڵمانیەکان براوە بووە.
– ئێنتراخت ئەم وەرزە لە سێ یاریی دەرەوەی یاریگای گۆڵی کردووە و خاوەنی پێنج گۆڵن.
– یانە ئەڵمانیەکە لە سێ یاریی دەرەوەی یاریگای خۆیان 2 بردنەوە و دۆڕانێکیان هەیە.
– ناپۆلی ئەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ 22 گۆڵی کردووە.
– پێشتر لە مێژووی چامپیۆنزلیگ تەنها یوڤێنتوس زیاتر لە ناپۆلی گۆڵی کردووە. وەرزی 2002-2003 توانیان 30 گۆڵ بکەن.
بۆ ئەم یارییە لە ریزەکانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی راسپادۆری بەهۆی پێکان بەشداری ناکات. هەروەها گومان لە بەشداری کردنی ماریۆ رۆی دەکرێت.
لە ریزەکانی یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیاش ئێبیمبێ و لێندسترۆم بەهۆی پێکان یاریی ناکەن و گومان لە بەشداری کردنی کۆلۆ موانی دەکرێت.