Loading...
ئینگلتەرا

ئەگەری گەڕانەوەی پۆچێتینهۆ بۆ تۆتنهام بەهێزە

Yariga App

ماوریسیۆ پۆچێتینهۆ کاندیدی یەکەمەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی تۆتنهام لە هاوینی داهاتوو دا.

چاوەڕواندەکرێت ئەنتۆنیۆ کۆنتی تۆتنهام جێبهێڵێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پاش ئەوەی نەیتوانی هیچ ناسناوێک لەم وەرزەدا بۆ سپێرز بەدەست بهێنێت. دوێنێ لەسەر دەستی ئەیسی میلان لە خولی پاڵەوانەکان کرانە دەرەوە و  رۆژنامەکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن رەنگە بەر لە کۆتایی وەرزیش دەربکرێت.

بەگوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی پادی پاوەر، لە ئێستادا ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ کاندیدی یەکەمە تاوەکو هاوینی داهاتوو بگەڕێتەوە یانەکە و پۆستەکەی لە کۆنتی وەربگرێتەوە.

راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە ماوەی پێنج وەرز سەرکردایەتی تۆتنهامی کرد بەڵام لە ٢٠١٩ دوورخرایەوە پاش دابەزینی ئاستی یانەکە.

Back to top button