خوله‌کانی دیکە

ریال مەدرید هەوڵی دیاریکردنی شوێنگرەوەی مێندی دەدات

Yariga App

یاریگا
فێرلاند مێندی، بەرگریکاری بالی چەپی فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەوانەیە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە یانەکەی لە ئێستاوە هەوڵی دیاریکردنی شوێنگرەوەی دەدات.

رۆژنامەی A BOLAـی پۆرتوگالی بڵاویکردەوە شاهانەکان بۆ شوێنگرەوەی بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەیان، دەیانەوێت ئالێکس گریمالدۆ یاریزانی ئیسپانی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە گفتوگۆکانیان لەگەڵ یاریزانەکە و یانەکەی دەست پێبکەن.

گریمالدۆی 27 ساڵی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە کۆی 21 یاریی لە خولی نایابی پۆرتوگال، 2 گۆڵ و 7 ئەسیستی هەیە. هەروەها ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

Back to top button