یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ئێستاوە هەوڵ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری یانەکەی دەدات و یەکێک لە پاڵێوراوەکانی رۆدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزیە.
ئالفرێدۆ مارتینێز لە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی ستیزن یەکێک لە پاڵێوراوە بەهێزەکانی بۆ شوێنگرەوەی یاریزانەکەی بلاوگرانا، بەڵام کارگێری یانەکە بەهۆی یاسای دارایی خاوێن لە توانایدا نیە ئەو یاریزانە بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە رۆدری لە ریزەکانی یانەی مان سیتی، خاوەنی سێیەم بەرزترین مووچەیە، ئەمەش یەکێکە لە بەربەستە گەورەکان.