ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

یوڤێنتوس – نانت| خانمە پیرەکە تەنها ئامانجی یۆرۆپالیگە

Yariga App

یاریگا
ئەمشەو هەردوو یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا و نانتی فەرەنسی، لە یاریی چوونی قۆناغی پلەی ئۆفی یۆرۆپالیگ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

یوڤی ئەم وەرزە نەیتوانی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ سەرکەوێت، لە کۆتاییدا پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەیان بەدەستهێنا، بۆیە ئێستا دەبێت لە قۆناغی پلەی ئۆفی یۆرۆپالیگ کێبڕکێی گەیشتن بۆ قۆناغی شازدەی پاڵەوانتیەکە بکات.

یانە ئیتاڵیەکە ئەم وەرزە بەهۆی کێشە داراییەکانیان، لە خولی نێوخۆیی 15 خاڵیان لێکەمکرایەوە، بۆیە هیوایەکی ئەوتۆیان بە ناسناوی ئەم وەرزە و بەدەستهێنانی بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ نەماوە.

تەنها رێگەی گەیشتنی یوڤێنتوس بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، بەدەستهێنانی ناسناوی یۆرۆپالیگە، بۆیە هەموو ئامانجیان بردنەوەی ناسناوەکەیە.

هەردوو یانەی یوڤێنتوس و نانت جاری یەکەم لە یۆرۆپالیگ رووبەڕووی یەکتری دەبنەەە، بەڵام پێشتر دوو یارییان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەری یەکتری کردووە.

بۆ ئەم یارییە لە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس، پۆل پۆگبا و مێلیک بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن، لە یانەی نانت سێ یاریزان بەشداری ئەو یارییە ناکەن.

Back to top button