ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

دۆرتمۆند – چێڵسی| بلوز بەدوای رزگاربوون لە قەیران

Yariga App

یاریگا
لە دووەم شەوی یارییەکانی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، هەردوو یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا و چێڵسی ئینگلیزی رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

یانە ئینگلیزیەکە ئەم وەرزە سەرەڕای ئەوەی زۆرترین پارەیان لە بازاڕی گواستنەوەکان خەرجکردووە، بەڵام بارودۆخیان باش نیە، ئەو یانەیە لە دوایین 10 یاریی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان تەنها یەک یارییان بردووەتەوە.

بورووسیا دۆرتمۆند و چێڵسی جاری یەکەمیانە لە مێژووی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، هەرچەندە زەردەوالەکان لە کۆی 10 یاریی بەرامبەر یانە ئینگلیزیەکان 8 یارییان دۆڕاندووە و هیچ بردنەوەیەکیان نیە.

یانە ئەڵمانیەکە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی قەتەر و دەستپێکردنەوەی یارییەکان، لە هەموو رووبەڕووبونەوەکانیان بردنەوەیان بەدەستهێنا و لە دوو یاریش کلین شیتیان تۆمار کردووە.

لە ریزەکانی یانەی چێڵسی هەر یەکە لە پۆلیسیچ، مێندی، کانتی، ستێرلینگ، دێنیس زەکەریا بەهۆی پێکان بەشداری ناکەن. لە ریزەکانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندیش هەر یەکە لە ماتیۆ مۆری، موکوکۆ، تامارا و رۆتێ بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.

– چێڵسی لە دوایین 11 یاریی بەرامبەر یانەکانی ئەڵمانیا لە یاریگای ئەو یانانە، تەنها 3 یاریی براوە بووە، لە 3 یاریی بەرامبەربوینە و لە 5 یاریش دۆڕاوە.
– لە مێژووی یانە ئینگلیزیەکە تەنها یەک راهێنەری خەڵکی ئەم وڵاتە توانیویەتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانە ئەڵمانیەکان بباتەوە، ئەویش سێر بابی رۆبسۆن بوو.
– هەروەها گراهام پۆتەر ئەگەر بتوانێت لەم یارییە براوە بێت، دەبێتە دووەم راهێنەری ئینگلیزی لە خاکی ئەڵمانیا براوە بێت.
– دۆرتمۆند لە دوایین 21 یاریی لە یاریگای خۆی لە چامپیۆنزلیگ، تەنها 4 یاریی دۆڕاندووە، لەو 4 دۆڕانە 3 دۆڕانیان بەرامبەر یانە ئینگلیزەکان بووە.

Back to top button