دۆرتمۆند و هەشتا هەزار هاندەر پێشوازی لە چێڵسی لەندەنی دەکەن
کونگرەی رۆژناماوانی راهێنەرانی هەردوو یانە بەر لە یارییەکەی ئەمشەو
یاریگا
ئەمڕۆ چوارشەممە گەڕی دووەمی یارییەکانی قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدرێت، کاتژمێر یانزەی شەو لە یارییەکی لوتکە و ئاگریندا هەردوو یانەی بروسیا دۆرتدمۆندی ئەڵمانی و چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.
راهێنەری یانە ئینگلییەکە گراهام پۆتەر بەمشێوەیە لەبارەی یارییەکە دوا:
ئێستا لە قۆناخی کرانەدەرەوەین کە قۆناخێکی هەستیارە، ئەم یارییە بۆ ئێمە تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەبێت، بەرامبەر یانەیەکی مەزن یاری دەکەین لە یاریگایەکدا کە هەشت هەزار هاندەر هانیان دەدەن، بۆیە ئاسان نابێت، بەڵام بەپەرۆشین، دەمانەوێت باشترینی خۆمان پێشکەش بکەین.
پۆتەر لەبارەی دەنگۆی کێشەی نێوان هەردوو یاریزانی یانەکەی مودریک و کوکرێلا دواو وتی:
کێشەکە گەورە نییە تەنیا میدیاکان هەوڵی گەورەکردنی دەدەن، بابەتەکە تەنیا لەیەک تێنەگەشتنێک بوو لەنێوان دوو هاوڕێی تیپەکەمان، مشتومڕەکەش لەبارەی کات و ساتی ئاڵوگۆڕی پاسەکان بوو لەنێوانیان و بابەتەکە چارەکرا و هیچ گرفتێک نەماوە لەنێوانیاندا.
پۆتەر لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی ئایە خەرجکردنی پارەی زۆر سەرکەوتن مسۆگەر دەکات، بەمجۆرە وەڵامی دایەوە:
ئەمە وەک ئەوەیە لە جەنگێکدابیت بەدڵنیاییەوە جەنگاوەرەکان سەرکەوتنت بۆ بەدەست دەهێنن، دەکرێت ئەو سەرکەوتنە بەبێ چەک و تەقەمەنی گەورەش بێت، بەڵام هەبوونی چەکی گەورەش زۆر جار یارمەتیدەر دەبێت بۆ بردنەوەی جەنگەکە.
هەروەها گراهام لە وەڵامی پرسیاری تێکەڵبوون و ئاشنایی لەگەڵ یاریزانە نوێیەکانیدا بەمشێوەیە دوا
بەشێوەیەکی ئاسایی پێویستت بە دوو هەفتە هەیە تا کەسێک بەباشی بناسیت و ئاشنای بێت، بەتایبەت کەسێکی وەک ئینزۆ کە ئینگلیزیەکەی باش نییە، بەڵام وەک دوو مرۆڤ دەتوانین لەیەک تێبگەین و زیاتر بەرەو پێش دەچین و گرفتی گەورەمان بۆ درووست ناکات.
هەروەها راهێنەرەکەی بلوز لەبارەی ئێدین تێرزیک راهێنەری دۆرتمۆند بەمشێوەیە قسەی کرد:
ئەو راهێنەرێکی بلیمەتە، خاوەن فەلسەفەیەکی تایبەت بەخۆیەتی و زۆر بە وردی و زیرەکانە کاردەکات و هەموو سیفاتێکی راهێنەرێکی کامڵی تێدایە.
لەلایەکی دیکەوە ئێدین تێرزیکی کڕواتی و راهێنەری یانە ئەڵمانیەکە بەمشێوەیە لەبارەی یارییەکە قسەیکرد:
یارییەکی قورس چاوەڕوانمانە، ئەوان خاوەن دوو پێکهاتەی زۆر بەهێزن، بەم دواییانەش یاریزانی باشتریان هێناوەتە ریزەکانیان کە ئەوانیش مودریک و ئینزۆن، بۆیە ئێمە بەرامبەر یەکێک لە بەهێزترین تیپەکانی پاڵەوانێتییەکە یاری دەکەین و جەنگێکی سەخت چاوەڕوانمانە.
راهێنەرەکەی دۆرتمۆند درێژەی بە قسەکانیدا و وتی:
چێڵسی لە بازاری گواستنەوەی یاریزاناند جموجۆڵی زۆربوو بەهۆی هەبوونی ژمارەیەکی یاریزانی زۆر لە پێکهاتەکەیاندا زۆر قورسە بتوانین پێشبینی بکەین بە چی پێکهاتەیە رووبەڕوومان دەبنەوە، بۆیە دەبێت بەباشترین شێوە خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبکەین و یارییەکی نایاب دەبێت.
لە کۆتاییدا ئێدین لەبارەی پۆتەریشەوە قسەتکرد و وتی:
گراهام پۆتەر لە نزیکەوە دەناسم، ئێمە لە ئینگڵتەڕا بەیەکەوە لە خولی راهێنان بۆ بوون بە راهێنەری تۆپی پێ دەمانخوێند، کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێشی هەیە بەردەوام پەیوەندیمان هەبووە و ئاگاداری یەکتر بووین، بەڵام هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد ئاوا زوو لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یەک یاری بکەین، بۆیە خۆشحاڵم کە جارێکی دیکە دەیبینمەوە.