ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاریس لە یاری لوتكەدا میوانداری بایرن دەكات

Yariga App

یاریگا

پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا میوانداری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەكات.

وا بڕیارە رۆژی سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی شازادەكانی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

یاری گەڕانەوە لە بەرواری 8ی مانگی داهاتوو لە یاریگای ئەلیانز ئەرینای تایبەت بە بایرن میونشن دەبێت.

پاریس بە دووەمی كۆمەڵەی هەشتەم لە دوای بێنفیكای پێشەنگەوە خۆی گەیاندە قۆناخی شانزە و بایرنیش بە یەكەمی كۆمەڵەی سێیەم توانی خۆی بگەیەنێتە ئەم قۆناخە.

ئەو یاریزانانەی ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن:

لە یانە فەڕەنسیەكە هەریەك لە ریناتۆ سانچێز و نۆردی موكیلی یاری ناكەن و لە ریزەكانی یانە ئەڵمانیەكەش هەریەك لە مانوێل نۆیەر، سادیۆ مانێ ، نوسەیر مەزراوی ، ریان گراڤینبێرخ و لوكاس هێرناندێز ناتوانن بەشداری بكەن.

كۆتا رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان:

كۆتا جار وەرزی 2020/2021 هەردوو یانە لە قۆناخی چارەكی كۆتایی رووبەڕووی یەك بوونەوە و بە ئەنچامی هەردوو یاری هاتن و چوون یانە فەڕەنسیەكە براوە بوو.

كۆتا 5 یاری پاریس سان جێرمان و ریزبەندی لە خولی فەڕەنسی: 

پاریس سان جێرمان لە ئێستادا بە بارودۆخێكی باشدا ناڕوات و لە كۆتا پێنج یارییدا تەنها دوو یاری براوە بووە لە دوو یاری تووشی شكست هاتووە و یارییەكیش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی فەڕەنسی گرتووە و بە جیاوازی پێنج خاڵ لە پێش مارسیلیای دووەمەوە دێت.

كۆتا پێنج یاری بایرن میونشن و ریزبەندی لە خولی ئەڵمانی:

یانە ئەڵمانیەكەش لە كۆتا پێنج یاری خۆیدا لە سێ یاری براوە بووە و دوو یاریش یەكسان بووە، بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێك لەگەڵ یونیۆن بەرلین پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەڵمانی گرتووە.

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری هەردوو یانەكە:

گۆڵكار و گۆڵدروستكاری بایرن لەم وەرزەی بۆندسلیگا جەمال موسیالایە بە تۆماركردنی 10 گۆڵ و درووستكردنی 7 گۆڵ، هەروەها لە بەرامبەردا گۆڵكاری پاریس كیلیان ئێمباپێیە بە تۆماركردنی 13 گۆڵ و گۆڵدروستكاریش هەریەك لە مێسی و نێیمارن كە هەریەكەیان خاوەنی 10 ئەسیستن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس سان جێرمان:

حەکیمی ، كیمبیپی ، رامۆس ، مارکینیۆس ، ڤێراتی، ئێمباپێ ، فابیان ، نێیمار، جوان بێرنات، دانیلۆ، ریکۆ، ڤیتینیا، نونو مێندێس، سۆلێر، پێمبێلێ، مێسی، بیتشیابۆ، زایر ئێمرێ، چاربی، ئێکیتیکێ، لێتیێر، دۆنارۆما.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس سان جێرمان

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بایرن میونشن:

ئولریخ ،سۆمەر، شێنک، ئۆپامینکانۆ، دی لیخت، پاڤارد، کیمیچ، گنابری، گۆرێتزکا، سانێ، کۆمان، چوپۆ – مۆتینگ، دەیڤز، سار، کانسێلۆ، بڵیند، مۆلەر، گراڤینبێرخ، تێل، موسیالا، ستانیسیچ، ئیبراهیمۆڤیچ.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بایرن میونشن

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سان جێرمان:

گۆڵپارێز: جیانلویجی دۆنارۆما

هێڵی بەرگری: ئەشرەف حەكیمی ، سێرجیۆ رامۆس ، ماركینیۆس ، نۆنۆ میندێز

هێڵی ناوەند: ماركۆ ڤێراتی ، دانێلۆ پێرێرا ، كارلیس سۆلێر ، ڤیتینیا

هێڵی هێرشبردن: نێیمار دا سێلڤا ، لیۆنێل مێسی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایرن میونشن:

گۆڵپارێز: یان سۆمەر

هێڵی بەرگری: جواو كانسێلۆ ، بنیامین پاڤارد ، ماتیاس دی لیخت ، ئەلفۆنسۆ دەیڤز

هێڵی ناوەند: لیۆن گۆریتزگا ، یۆشوا كیمیچ ، سێرجی گنابری ، جەمال موسیالا ، لیرۆی سانێ

هێڵی هێرشبردن: تۆماس مۆلەر

 

بابەتی زیاتر

Back to top button