ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

میلان و تۆتێنهام دوای 12 ساڵ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە

Yariga App

یاریگا
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی و تۆتێنهامی ئینگلیزی، شەوی داهاتوو کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، لە یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

هەردوو یانە دوای 12 ساڵ جارێکی دیکە لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە. پێشتر تەنها دووجار لە پاڵەوانتیەکە یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، ئەویش وەرزی 2010-2011 لە قۆناغی شازدە بوو.

لەو دوو یارییە سەرەتا لە یاریی چوون یانە ئینگلیزیەکە توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە تاکە گۆڵی پیتەر کراوچ لە یانە ئیتاڵیەکە بباتەوە. لە یاریی گەڕانەوەش هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و دواجار سپێرز بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا.

میلان پێشتر لە مێژووی چامپیۆنزلیگ، 10 یاریی بەرامبەر یانەکانی ئینگلتەڕا کردووە، خاوەنی تەنها یەک بردنەوەن و لە شەش یاریش دۆڕاون.

هەرچی تۆتێنهامە ئەو یانەیەش پێشتر لە مێژووی پاڵەوانتیەکە 8 یاریی بەرامبەر یانەکانی ئیتاڵیا کردووە، خاوەنی 3 بردنەوە و 3 دۆڕانن.

Back to top button