ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر سیتی دەیەوێت سوود لە یەکسانبونەکەی ئارسێنال ببینێت

Yariga App

یاریگا
مانچێستەر سیتی وەرزی رابردوو بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، ناسناوی پرێمەرلیگی مسۆگەر کرد، بۆیە دەیانەوێت بە بردنەوە لەم گەڕەی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئەو یانەیە، سوود لە یەکسانبوونەکەی ئارسێنالی پێشەنگ ببینێت و زیاتر خۆی لە پێشەنگایەتی نزیک بکاتەوە.

مان سیتی لە گەڕی 23 خولی نایابی ئینگلیزی و لە یاریگای ئیتیحاد پێشوازی ئاستۆن ڤیلا دەکات. ستیزن بە بردنەوە لەم یارییە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئارسێنالی پێیشەنگ بۆ تەنها سێ خاڵ کەم دەکاتەوە.

پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی یانەکەی شاری مانچێستەر، پێش یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی باسی لە سزاکانی یانەکەی لەلایەن ئەنجومەنی پرێمەرلیگ کرد.

“ سەرەتای قسەکانم دەمەوێت باس لە کارەساتەکەی تورکیا و سووریا بکەم، بەداخەوە خەڵکانێکی زۆر بونەتە قوربانی. یانەکەمان لە چەند رۆژی رابردوو تۆمەتبار کراوە، من دڵنیام یانەکەمان هیچ شتێکی نایاسایی نەکردووە، هەرچەندە ئەگەر ئەو کارە نایاساییانە بسەلمێندرێن و سزا بدرێین، دڵنیام دەگەڕێینەوە. یانەکەمان خاوەنی چەندین پارێرەزی بە توانایە و دەتوانن هەموو کێشەکان چارەسەر بکەن “.

مان سیتی بۆ ئەم یارییە تەنها یەک یاریزانی بەهۆی پێکان بەردەست نابێت، ئەویش جۆن ستۆنزی بەرگریکارە. لە بەرامبەردا هەموو یاریزانەکانی دیکە ئامادەن.

ستیزن لە دوایین حەوت یاریی لە پرێمەرلیگ هیچ یارییەکی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا نەدۆڕاندووە، لەو حەوت یارییە خاوەنی شەش بردنەوە و یەک بەرامبەربوونن.

– مان سیتی لە دوایین 12 یاریی لە یاریگای خۆی لە ئاستۆن ڤیلای بردووەتەوە.
– ئاستۆن ڤیلا لە دوایین 29 یاریی دەرەوەی یاریگای خۆی، بەرامبەر هەلگرانی ناسناوی پرێمەرلیگ تەنها یەک یاریی بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button