ئاسیاعێراق

یانەی نەورۆز میوانداری نەفتی وەسەت دەکات

Yariga App

یاریگا
یانەی نەورۆز لە بەردەوامی گەڕی شازدەی خولی نایابی عێراق، لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەخت، میوانداری یانەی نەفتی وەسەت دەکات.

پاش نیوەڕۆی سبەی رۆژی یەک شەممە کاتژمێر 14:30 یانەی نەورۆز لە بەردەوامی گەڕی شازدەی خولی نایابی عێراق، لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەخت میوانداری یانەی نەفتی وەسەت دەکات، یانەکەی شاری سلێمانی لە کۆی 15 یاری ئەم وەرزەی، خاوەنی پێنج بردنەوە و هەشت دۆڕانی و دوو بەرامبەربوونن، بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی چواردەهەمی ریزبەندی دێت.

لەلایەکی دیکەوە یانەی نەفتی وەسەت، ئەو یانەیەش لە کۆی 15 یاری ئەم وەرزەیان، خاوەنی 18 خاڵن و لە پلەی دوازدەی ریزبەندی دێن. هەردوو یانە لە مێژووی خولی نایابی عێڕاق بۆ جاری سێیەم رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، لە دوو یاری رابردوو هەردوو یانە خاوەنی بردنەوەیەکن.

بابەتی زیاتر

Back to top button