براكەی مێسی داوای لێبوردن لە هاندەرانی بارسێلۆنا دەكات
یاریگا
ماتیاس، برای لیۆنێل مێسی ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و یاریزانی ئێستای پاریس سان جێرمان داوای لێبوردنی لە هاندەرانی بلاوگرانا کرد لەسەر لێدوانەکانی ئەم دواییەی.
براكەی مێسی لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا داوای لێبوردن لە هاندەرانی بلاوگرانا دەكات و نووسیویەتی:
دەمەوێت ئەوە روونبكەمەوە كە ووتم، ئەوەی ووتم تەنها لەگەڵ كوڕەكەم و هاوڕێكانم بووە و گاڵتەیەك بووە، ناتوانم بەو شێوەیە بیر لە یانەیەكی گەورەی وەك بارسێلۆنا بكەمەوە كە زۆریان پێشكەش بە من و مێسی كردووە، بۆ من كەتەلۆنیا ماڵی دووەممە، داوای لێبوردن لە هاندەرانی بارسێلۆنا دەكەم
مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا، یانە كەتەلۆنییەكە نەیتوانی پارێزگاری لێبكات و گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و گۆڵكاری مێژووی یانەكە پەیوەندی بە ریزەكانی پاریس سان جێرمان كرد.