ئیسپانیاجیهان

رۆدریگۆ: ئامانجمان بردنەوەی جامی جیهانی یانەكانە

Yariga App

یاریگا-

رۆدریگۆ گۆس، یاریزانی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی فیفا ئەنجامدا و تێیدا باسی لە بردنەوەی جامی جیهانی یانەكان كرد.

وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكان رووبەڕووی یانەی ئەهلی میسڕی ببێتەوە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی فیفا رۆدریگۆ ووتی: پێموانییە بتوانم ڕوونی بکەمەوە کە چۆن و چەند ریال مەدریدم خۆشدەوێت.

هەروەها باس لە بردنەوەی بارسێلۆنا دەكات لە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان بەرامبەر سانتۆس لە 2011 ووتی: ئەوە یادگاریەکی زۆر باش نییە، چونکە سانتۆس شكستیهێنا، بەڵام هێشتا جامی جیهانی یانەکان گەورەترین پاڵەوانێتی ئێمەیە لە بەرازیل و گرنگترین پاڵەوانێتییە، وەک چامپیۆنزلیگ ، بەڵام یادگارییەکانی ئەو پاڵەوایەتیە گەورە نین.

لە كۆتایشدا ووتی:هەرچەندە لەو کاتەدا بارسێلۆنا باشتر بوو، بەڵام هەمیشە زیاتر حەزم لە ڕیال مەدرید بوو، من هەمیشە خەونم بەوە بینیوە لێرە بم و لێرە یاری بکەم و هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی ئەوە ڕوون بکەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button