ئیتاڵیا
ڤیکتۆر ئۆزیمن نزیکە لە کاراکردنی بەندێکی گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی

ڤیکۆر ئۆزیمن گۆڵکاری یانەی ناپۆلی دەبێتە خاوەن بڕە پارەیەکی زۆر بەهۆی بەندێکی گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی.
هێرشبەرە نێجیرییەکە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕیت لە سەرکەوتنەکانی ناپۆلی، ئەمڕۆش گازیتا دیلۆ سپۆرت ئاشکرایکرد ، ئۆزیمن ١٣٠ هەزار یۆرۆ وەردەگرێت ئەگەر لەم وەرزەدا ٢٠ گۆڵ تۆماربکات، وە دوای ئەوەش بۆ هەر پێنج گۆڵی دیکە ١٣٠ هەزاری دیکە وەردەگرێت.
ئەمە جگە لەوەی ٢٦٠ هەزار یۆرۆی دیکە وەردەگرێت لەباری گەیشتنی یانەکە بە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.
موچەی بنچینەیی ئەو یاریزانە ٤.٢٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە بەڵام چاوەڕواندەکرێت بگاتە سەروو ٥ ملیۆن بەهۆی ئەو خاڵانەی وەک پاداشت لە گرێبەستەکەی هاتوون.
ئۆزیمن تا ئێستا ١٤ گۆڵی لە ١٦ یاریدا بۆ ناپۆلی تۆمارکردووە و هێشتا ١٨ یاری وەرز ماوە.