ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسێناڵ لەگەڵ ناوەڕاستکارێک گەیشتە رێکەوتن

Yariga App

یاریگا
دوای شکستهێنانیان لە گواستنەوەی میخایلۆ مۆدریک، کارگێری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی توانیویەتی لیاندرۆ ترۆسار ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی برایتۆن رازی بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری گەنەرز دوای ئەوەی شکستیان هێنا لە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئۆکراینیەکە، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە بەلجیکیەکە دەستپێکرد، دواجار توانیان ئەو یاریزانە بەرامبەر 27 ملیۆن پاوەند رازی بکەن، ئەم زستانە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە ترۆسار بەرامبەر 21 ملیۆن پاوەند و هەروەها شەش ملیۆن پاوەند وەکو پاداشت، پەیوەندی بە ئارسێناڵ دەکات.

Back to top button