خولهکانی دیکە
فێرناندێز: پێشتر چەند یاریزانێک تەنها بۆ خۆیان یارییان دەکرد
یاریگا–
برۆنۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتد، ناراستەوخۆ باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی دەکات.
دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی، یاریزانە پۆرتوگالیەکە گووتی “ ئێستا ئێمە زیاتر و باشتر یاری بە کۆمەڵ دەکەین، پێشتر چەند یاریزانێک تەنها بۆ خۆیان یارییان دەکرد، بەڵام ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە “.
فێرناندێز لە قسەکانی ناوی هیچ یاریزانێکی نەهێناوە، بەڵام زۆربەی سەرچاوەکانی بەریتانیا وای بۆ دەچن مەبەستی کریستیانۆ بێت.