جیهانمۆندیال

فیفا لێكۆڵینەوە لە ئەرجەنتین دەكات دوای ڕووداوەكانی یاری كۆتایی جامی جیهانی

Yariga App

یاریگا-

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ فیفا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ دەكات لەلایەن ئەرجەنتینەوە.

لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستیان بە هەڵبژاردەی فەڕەنسا هێنا و بۆ جاری سێیەم لە مێژوودا بوون بە پاڵەوانی جیهان.

لەكاتی دابەشكردنی خەڵاتەكانی باشترینەكانی پاڵەوانیەتیەكە و لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جامی جیهانی ئیمیلیانۆ مارتینیز بەشێوەیەكی نەشیاو ئاهەنگی لەگەڵ خەڵاتەكە گێڕا و ئەوەش بوویە هۆی ئەوەی دەست بە لێكۆڵینەوەكان بكرێت بەرامبەر ئەرجەنتین.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا فیفا ئاشكرایكردووە كە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشێلكاری زۆری كردووە كە لەگەڵ میدیا و یاساكانی فیفادا ناگونجێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە كە ئەگەر ئەو تۆمەتانە بەسەر هەڵبژاردەكەدا بسەپێندرێت ئەوا سزایەكی دارایی زۆر دەدرێن.

لە بەیاننامەكەی فیفادا هاتووە: لیژنەی لێكۆڵینەوەی فیفا ڕێوشوێنی دژی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین گرتە بەر بەهۆی ئەگەری پێشێلکردنی مادەکانی 11 (هەڵسوکەوتی شەڕانگێزانە و پێشێلکردنی بنەماکانی یاری خاوێن) و مادەی 12 (هەڵسوکەوتی نادروستی یاریزانان و بەرپرسان) ، هەروەها مادەی 44ی ڕێساکانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ بە هاوبەشی لەگەڵ یاسای ڕاگەیاندنی تایبەت  بە مۆندیال، لە کاتی یاری ئەرجەنتین بەرامبەر فەرەنسا لە یاری کۆتایی مۆندیال.

بابەتی زیاتر

Back to top button