ئینگلتەرا

یونای ئێمری: ئۆزیل و کۆلاسیناج لە بارێکی دەروونی باش دا نین

Yariga App

یاریگا-یونای ئێمری راهێنەری یانەی ئارسناڵ رایگەیاند هەریەک لە مەسوت ئۆزیل و سەعید کۆلاسیناج لە بارێکی دەروونی باشدانین بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاکان.

دوو یاریزانەکەی گەنەرز تووشی رووداوێکی مەترسیدارهاتن کاتێک دزێک بە چەقۆوە هێرشی کردەسەریان. بەوهۆیەوە ئێمری لە یارییە دۆستانەکاندا دووری خستوونەتنەوە. راهێنەرە ئیسپانییەکە لەوبارەیەوە وتی “بارودۆخێکی زۆر تایبەتە و هێشتا لە رووی دەروونییەوە ١٠٠٪ لە بارێکی باشدانین”.

ئارسناڵ ٢-١ دۆڕا بە لیۆن لەو یارییەی دوو یاریزانە ئەڵمانی و بۆسنەییەکە دوورخرانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button