ئیتاڵیاگرنگترین

تەواو؛ ئینتەر میلان بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەی راهێنەرەکەی دا

Yariga App

یاریگا –

ئنیتەر میلان داهاتووی کریستیان کیڤۆی یەکلایی کردەوە و بە لێدوانێک دڵنیایی دا بە راهێنەرەکەیان.

کیڤۆ کە خۆی وەک یاریزان لە ماوەی نێوان 2007-2014 درێسی ئینتەری پۆشی، لە 6ی یۆنیۆ/حوزەیرانی ساڵی 2025 پۆستی راهێنەرایەتی نێرازوری وەرگرت لە جێگەی سیمۆنی ئینزاگی.

کیڤۆ لە یەکەم وەرزی خۆیدا پیشەنگی خولی ئیتاڵی وەرگرتووە و تا رادەیەک نزیکبووەتەوە لە نازناوەکە، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ لە پاشکۆی پاڵەوانێتیەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەسەردەستی بۆدۆ گلیمت کرانەدەرەوە.

لە نوێترین لێدواندا لە جۆزێپی مارۆتای سەرۆکی ئینتەر میلان سەبارەت بە داهاتووی کیڤۆ کە ماوەیەکە دەنگۆی لەسەر دروستبوو، وتی

بەدڵنیاییەوە وەرزی داهاتوو کیڤۆ لەگەڵماندا دەمێنێتەوە. گفتوگۆیەکان بەردەوام دەبن بۆ گرێبەستە نوێیەکەی. ئەو جارێکیتر لەگەڵماندا دەبێت.

کیڤۆ یەکێکە لە باشترین راهێنەرە هەڵکەوتووەکان لەسەر ئاستی ئەوروپا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button