Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی ڤلاهۆڤیچ راگەیەندرا

Yariga App

دوشان ڤلاهۆڤیچ گۆڵکاری یانەی یوڤێنتۆس لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

هێرشبەرە ٢٢ ساڵە سڕبییەکە لە مانگی ١٠ ـەوە هیچ یارییەکی بۆ بیانکۆنێری ئەنجام نەداوە. لە جامی جیهانی قەتەڕیش وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری لە چەند یارییەک کرد بەڵام دوای گەڕانەوەی لەو پاڵەوانێتییە دووبارە پێککرایەوە.

بەگوێرەی توتۆ سپۆرت، ناوبراو بەدڵنیایەوە بەرامبەر ناپۆلی یاری ناکات و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەرامبەر مۆنزا و ئەتەلەنتاش بەهەمان شێوە، بەڵام لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە چاوەڕواندەکرێت بگەڕێتەوە یاریگاکان.

دوشان بەشداری لە ١٠ یاری یۆڤی کردووە لە خولی ئیتاڵی و خاوەنی شەش گۆڵ و ئەسیستێکە.

Back to top button