ئهمریکا
زیدان راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەمریکی رەتکردووەتەوە

یاریگا-زینەدین زیدان دەرفەتی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەمریکی رەتکردووەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئی ئێس پی ئێن، یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا هەوڵیدا زیدان جێگەی گرێگ بێرهاڵتەری راهێنەری پێشوویان بگرێتەوە بەڵام راهێنەرە فەڕەنسییەکە ئامادەنەبووە ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ. بەمەش ئەمریکا دەچێتە پاڵ ئەو یانە و هەڵبژاردانەی لە بەڕازیل، ئەمریکا و ئەورووپا رەتیکردوونەتەوە، ئێستاش دەنگۆی ئەوە هەیە لە سعوودییەوە هەوڵی بۆ دەدەن.
بێرهاڵتەری راهێنەری ئەمریکا گرێبەستەکەی لە کۆتایی ٢٠٢٢ بەسەر چوو وە تازە نەکرایەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەمریکا لە قۆناغی ١٦ی جامی جیهانی بەرامبەر هۆڵەندا ماڵئاوایی کرد.