یاریگا–
ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا، داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە، بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئەیسی میلان رازی بکەن پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.
رۆژنامەنوسی ئیتاڵی Daniele Longo بڵاویکردەوە، دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی پێشووی خانمە پیرەکە، راهێنەری ئەو یانەیە ئێستا رۆلی بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە دەگێڕێت، بۆیە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە فرێدریک ماسارا کە رۆڵی بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەکەی شاری میلانۆ دەگێڕێت، رازی بکەن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
ئالێگری راهێنەری یوڤێنتوس و هەروەها ماراسا بەرێوەبەری وەرزشی ئەیسی میلان، پێشتر لە ریزەکانی یانەی پیسکارا پێکەوە یارییان کردووە، بۆیە پەیوەندیەکی باشیان لەگەڵ یەکتری هەیە.