جواو فیلیكس: یاری دێربی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە خەون دەچوو
یاریگا- یاریزانە نوێیەكەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی جواو فیلیكس پێی وایە یەكەم یاری بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە خەون دەچوو.
ڕیاڵ مەدرید لە یاری ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ تووشی شكستێكی سەخت هات بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید و بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ.
جواو فیلیكس لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەی ئاس ووتی: یەكەم یاری دێربیم بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە خەون دەچوو ، نایاب بوو، من زۆر دڵخۆشم بەو بردنەوە گەورەیە.
بەردەوام بوو ووتی: ئەوە یەكەم دێربی بوو بۆ من، شتێكی سەخت بوو هەندێ شت ئەنجام بدەی لە یەكەم یاری ، بێگومان من دڵخۆش بووم بەو ئاستەی پێشكەشم كرد.
لە كۆتاییدا ووتی: لەو بڕوایەدا نەبووین بەو ئەنجامە بیبەینەوە، دڵخۆشین بەو ئەنجامە ، بەڵام ئەوە تەنها یاریەكی ئامادەكارییە.
جواو فیلیكس هاوینی ئەمساڵ لە ڕیزەكانی بەنفیكاوە بە بڕی 126ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد.