یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی و گراهام پۆتەر ڕاهێنەری یانەی چێڵسی بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆزدەیەمی پریمەرلیگدا.
مان سیتی بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و چێڵسیش بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە ڕیزبەندی دەیەمی خولەكە دێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە:
مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن
هێڵی بەرگری: والكەر، ستۆنز، ئاكانجی، كانسێلۆ
هێڵی ناوەند: دی برۆین ، ڕۆدری ، گۆندۆگان
هێڵی هێرشبردن: بێرناردۆ سێڵڤا ، هالاند ، گریلیش
چێڵسی:
گۆڵپارێز: كیپا
هێڵی بەرگری: ئەزپیلیكویتا ، كۆلیبالی ، تیاگۆ سێلڤا ، كۆكۆرێلا
هێڵی ناوەند: زەكەریا ، جۆرجینهۆ ، كۆڤاسیچ
هێڵی هێرشبردن: ستیرلینگ ، هاڤێرتز، ماونت