Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گرێبەستێکی ٦٢ ملیۆن پاوەندی ئارسناڵ رەتکرایەوە

Yariga App

یانەی شاختار دۆنێتسکی ئۆکرانی دووهە ئۆفەری ئارسناڵییان بۆ میخایلۆ مودریک رەتکردووەتەوە کە بڕەکەی دەگەیشتە ٦٢ ملیۆن پاوەند.

سەرەتا دەنگۆی ئەوە هەبوو شاختار رازییە بەو نرخە ناوبراو بفرۆشێت بەڵام بەگوێرەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئێستا چێڵسی هاتۆتە کێبڕکێ کە و پارەیەکی زیاتر لەوەی ئارسناڵ پێشکەش دەکەن، ئەمەش وایکردووە یانەی فرۆشیار بەو بڕە رازی نەبێت.

یانەی چێڵسی بەوە ناسراوە پارەی خەیاڵی لە هێنانی یاریزانان خەرج دەکات و هەر لەم زستانەدا باس لەوە دەکرێت زیاد لە ١٢٠ ملیۆن لە گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرژەنتینی خەرج دەکات. ئەمەش وایکردووە شاختار داوای ٨٨ملیۆن پاوەند بکات بۆ لاوە ٢٢ ساڵەکە.

Back to top button