ئهمریکائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
چێڵسی یاریزانێکی بەڕازیلی گواستەوە

یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی ئەندرێ سانتۆسی راگەیاند.
فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بازاڕی گواستنەوە، هەواڵەکەی راگەیاند بەر لە بەیاننامەی فەرمی بەڵام وێنەیەکی ناوبراوی لەگەڵ خێزانەکەی بڵاوکردەوە لە لەندەن و وابڕیارە لەم چەند رۆژەدا گرێبەستەکە واژۆبکرێت.
سانتۆس تەمەنی تەنها ١٨ ساڵە و یاریزانی ڤاسکۆ دی گاما و هەڵبژادەی بەڕازیلی خوار ٢٠ ساڵانە، لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات و بەگووتەی سەرچاوەکە چێڵسی ١٢.٥ ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە.