مێسی و پاریس گەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی
یاریگا-
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەگەڵ یانەكەی گەشتنە ڕێككەوتن بەمەبەستی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: پاریس لەگەڵ میسی گەیشتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەکەی.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتی “هێشتا بڕیارێک سەبارەت بە بڕی گرێبەستەکە و مووچەكەی نەدراوە و ئەمەش بەم زووانە لە کۆبوونەوەیەکی نوێدا بڕیاری لەسەر دەدرێت، ناسر خلێفی و کامپۆس کاری لەسەر دەکەن.
هەروەها ڕۆژنامەی لی پاریسیانی فەڕەنسی ئاشكرایكردووە كە لە ماوەی یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕدا ناسڕ خلێفی و باوكی لیۆنێل مێسی گەشتوونەتە ڕێككەوتن سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە ڕاستەوخۆ لە دوای گەڕانەوەی لە پشووەكەی مێسی واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەكەی دەكات كە بۆ ماوەی ساڵێك و ئەگەری نوێكردنەوەی بۆ ساڵی داهاتووتر دەبێت.