Loading...
ئیتاڵیا

ئالێگری: نازانم کەی پۆگبا دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتۆس دان بەوەدا دەنێت روون نیە کەی پاوڵ پۆگبا دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

پۆگبا لەم وەرزەدا بەشداری لە هیچ یارییەکی یانەکەیدا نەکردووە و هەروەها لە جامی جیهانی قەتەڕیش دابڕا.

ئالێگری ئەمڕۆ وتی “پۆگبا هێشتا بە تەواوی ناتوانێت بەشداری مەشقەکان بکات، بۆیە نازانم کەی دەگەڕێتەوە یاریکردن، کیێزا ش کەمێک ئازاری هەبوو بەڵام ئەمە ئاساییە پاش پێکانێکی درێژخایەن و بۆ ٢٧ی مانگ ئاماد دەبێت، بۆنوچیش بەمزووانە دەگەڕێتەوە”.

ئەم لێدوانەی ئالێگری پاش یارییە دۆستانەکەییان هات بەرامبەر ئارسناڵ کە توانییان بە ئەنجامی ٢-٠ براوە بوو.

Back to top button